ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی ئابی 2026، تیمی پڕۆژەی پڕۆژەی “هەژماری من” لە راگەیەنراوێکدا دووپاتی کردەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، دوای 31ـی مانگی ئاب دابەشکردنی مووچە بە پارەی کاش کۆتایی دێت. بەغدا داوا دەکات هەموو مووچەخۆران لەم پڕۆژەیەدا تۆمار ببن بۆ ئەوەی مانگانە شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت.
تیمی پڕۆژەکە روونیشی کردووەتەوە، تاوەکو ئێستا 150,000 کارت لەلایەن خاوەنەکانیانەوە وەرنەگیراونەتەوە، هاوکات 80,000 کارت لە بانکە میرییەکاندا ئامادەن بۆ رادەستکردن. لە لایەکی دیکەوە نزیکەی 25,000 مووچەخۆر ماون کرداری خۆتۆمارکردن لە رێگەی بانکەکانەوە کۆتایی پێ بهێنن.

