رۆژنامەی ھەولێر

چوار درۆن لە سۆران، خەلیفان و هەریر تێکشکێنران

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، چوار درۆن لە سێ شوێنی جیاواز سۆران، خەلیفان و هەریر تێکشکێنراون، لە هەریر بەهۆی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، ئاگر لە پووش و پاوانی چیای بەنی هەریر کەوتووەتەوە.
لە خەلیفانیش، درۆنەکە لە نزیکی گوندێک کەوتووە، هەروەها لە سۆران درۆنێک بەر ماڵی هاونیشتیمانییەک کەوتووە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.