ڕۆژی یەکشەممە 9ی ئابی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هۆڵی ڤێیر کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەولێر کرد.
لەو دیدارە دا بەڕێز کونسوڵی گشتیی بریتانیا خۆشحاڵیی خۆی نیشاندا بە دیداری سەرۆک بارزانی و دەستبەکاربوونی وەک کونسوڵی نوێی بریتانیا لە هەرێمی کوردستان. هەروەها کونسوڵی بریتانیا ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەردەوامی و گرنگیدانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بریتانیا و سەرسامیی خۆی بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان نیشاندا.
هەر لەودیدارە دا سەرۆک بارزانی بەخێرهاتنی کونسوڵی نوێی بریتانیای کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا و ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند لە پشتیوانیکردنی ئەرکەکانی لە هەرێمی کوردستان.
دۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەبوون. پەیوەست بەم باسە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕالی عێراق بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران بەڕێز عەلی زەیدی لە قۆناغێکی زۆرباش دایە و هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان هەردوولادا هەیە.
بارودۆخی سیاسی و دواپێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەری دیکەی ئەو دیدارە بوون.

