رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمی ناساندنی پەرتوکی «هەناسە تەزیوەکان» بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ، سێشەممە 4.8.2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ئامادەیی مەراسیمی ناساندنی پەرتوکی نووسەر جەمال جەباری بە ناونیشانی «هەناسە تەزیوەکان» لە ناوەندی گەنجانی هەولێر بوو.

لە مەراسیمەکەدا، سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە نووسەران، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و ئەدەبدۆستان ئامادەبوون. لەگفتوگۆکاندا، باس لە ناوەڕۆک، تایبەتمەندی و گرنگی پەرتووکەکە کرا و ئاماژە بە ڕۆڵی ئەم جۆرە بەرهەمە ئەدەبییانە لە دەوڵەمەندکردنی ئەدەبی کوردی و پەرەپێدانی بزوتنەوەی ڕۆشنبیری لە هەولێر کرا.

شایەنی باسە، پەرتوکی «هەناسە تەزیوەکان» لەسەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر چاپ و بڵاوکراوەتەوە، وەک هەنگاوێک بۆ پشتگیری لە بەرهەمی ڕۆشنبیری و ئەدەبی و هاندانی نووسەران لە شاری هەولێر .