بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەى ( 21 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنى دەزگاى خێرخوازى بارزانى، پیرۆزبایی ئاراستەى ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگاى خێرخوازى بارزانى و سەرۆکى دەزگا و ئەندامانی دەستەى کارگێڕى و تەواوی کارمەندە ماندوو نەناسەکانیان دەکەین.
دەزگاى خێرخوازى بارزانى، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هاوبەشێكی ئەساسی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە و وەک دەزگایەکى گەورەی خێرخوازیی نیشتمانیی ڕێکخراو و خاوەن پێگە و متمانە لە سەرئاستى هەرێمى کوردستان و عێراق، هەمیشە پێشەنگ بووە لە هاوکاری و یارمەتیدانى ئاوارە و لێقەوماوان و خزمەتێكی زۆری مرۆیی پێشكەش كردووە و گرنگییەکى زۆرى بەکەرتی پەروەردە داوە و سەدان قوتابخانەی نۆژەنکردووەتەوە.
وەک پارێزگاى هەولێر، جارێکى تر پیرۆزبایی ( 21 ) هەمین ساڵیادى دامەزراندنى دەزگاکەتان لێدەکەین و وێڕاى جەختکردنەوەمان له پهرهپێدان و كاركردنى پێكهوهیی و هەماهەنگى و هاوکارى نێوان پارێزگاى هەولێر و دەزگاى خێرخوازى بارزانى، هیواى سەرکەوتن و سەرفرازی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
ئومێد خۆشناو
پارێزگارى هەولێر

