پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 2026/8/4، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئالبرێشت فۆن ڤیتکە کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێزانینی بۆ پشتگیری و هاوکاریی بهردهوامی ئهڵمانیا بۆ ههرێمی کوردستان دووپات کردهوه، ههروهها سوپاسی پێشکەش بە ئالبرێشت فۆن ڤیتکە کرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی ههردوولا لە ماوەی ئەرکەکەیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

