ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی، بڵاویكردەوە ئێوارەی دوێنێ ، پێنجشەممە ٣٠ـی تەمموزی ٢٠٢٦ لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێز مەلامستەفا بارزانی، مەڕاسیمیك بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ٤٣ـەمین ساڵیادی جینۆسایكردنی ٨٠٠٠ بارزانی بەڕێوەچوو.
مەڕاسیمەكە لە لایەن لێژنەی ناوچەی زانكۆ/ لقی دوو بەهەماهەنگی لەگەڵ زانكۆیی سەلاحەدین ڕێكخرابوو، تێیدا ژمارەیەك لە كەسوكاری بارزانییە جینۆسایدكراوەكان و بەرپرسانی حكومی و حزبی و ژمارەیەك لە مامۆستا و قوتابیانی زانكۆ ئامادەبوون.

