لەپێناو فەراهەمکردنی ژینگەیەکی شایستە و شارستانیی بۆ بازاڕکردنی چین و توێژەکان، هەروەها ڕێگری لە جەنجاڵی و ڕێکخستنەوەی سیمای شار، بەڕێوەبەری شارەوانیی یەک، لەگەڵ تیمەکانی، دەستیان کرد بە پێدانی ئاگاداری و جێبەجێکردنی ڕێنمایی نوێ لە ڕۆژانی هەینی بۆ فرۆشیاران و کاسبکاران و دەستگێڕانی سەنتەری شار، بەتایبەتی لە ئەوانەی لەسەر شەقامی گشتی کار دەکەن لەگەڵ بازاڕەکانی (شێخ مستەفا و شێخەڵڵا، کە بەپێی بەدواداچوونەکانی لیژنەکانمان لە %80ی خەڵکی بیانین و بەبێ گوێدان بە جوانیەکان و ڕێکی سیمای شار و پاراستنی پاک و خاوێنی،” تەواوی شەڤامە گشتیەکانیان داگیرکردووە لەگەڵ ئەوەشدا لە دوای کارەنیان زبڵ و پاشماوەیەکی ئێجگار زۆر لەسەنتەری شار جێ دەهێڵن و ئەوەش ئەرکی تیمەکانی خاوێنکردنەوەی قوڕستر کردووە.
ئەم هەنگاوەی شارەوانی یەک دوای ئەوە دێت کە ژمارەیەکی زۆر لە هاونیشتمانییان سکاڵایان هەبوو لەسەر دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ و دانانی کەلوپەل لەسەر شەقام و پیادەڕەوان و دەرفەت نەدان بۆ بازاڕکردنی ئاسووده بەتایبەت لە ڕۆژانی هەینیدا .
لێرەوە داوا لە تەواوی کاسبکاران و فرۆشیاران بەگشتی دەکەین هاوکار و پابەندی ڕێنماییەکان بن، بۆ ئەوەی پێکەوە بازاڕێکی ڕێکخراو و کەشێکی ئارام بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکان دابین بکەین.
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر

