ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/30، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئالبرێشت فون ڤیتکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلوماتییەکەی.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت، سوپاسی کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیای کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
چاکسازییەکانی حکومەت لە کەرتە جۆراوجۆرەکان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی پێشمەرگە و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

