بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پلە بەرزکردنەوە بۆ 729 ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان دەکرێت.
بە گوێرەی نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ژمارە (2226)، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، فەرمانەکە دەرچووە، تێیدا ئاماژە بە لیستێکی (729) کەسی کراوە، کە پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (165) لە 22/7/2026، بە فەرمانی سەرۆکوەزیران پلەیان بەرز دەکرێتەوە؛ لیستەکە بە ناوی ملازم (توانا سەباح محەمەد عەزیز) دەستپێدەکات و بە ناوی عەمید (ئومێد زرار فەتحوڵڵا عومەر) کۆتایی دێت.
پلەکانیان بە گوێرەی ماددەی 10 لە یاسای راژە و خانەنشینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی فیدراڵی ژمارە (18)ـی ساڵی 2011ـی بەرکار لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەبێت.
هەر لە فەرمانەکەدا هاتووە، سوڕانەوەی خزمەتی ئەوانەی ناویان کە زنجیرەی 35 و 181 و 649ـی لیستەکەدا هاتووە، جێگیر دەکرێت و فەرمانەکەش لە رێککەوتی دەرچوونییەوە جێبەجێ دەکرێت.


