سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هەرێمی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى زیاتر لە 700 پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ واژۆکرد و فەرمانەکە لە ئەمڕۆوە جێبەجێ دەکرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە 22ـی تەمووز، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى (729) پله‌دارى هێزه‌كانى ئاسايشى ناوخۆ له‌سه‌ر ميلاكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، واژۆ كرد.
ده‌ركردنى ئه‌م فه‌رمانه پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دێت، دواى ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و پله‌دارانه ماوه‌ى ياسايييان ته‌واو كردووه و ڕێكارى پێويست بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌كانيان له ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان گيراوه‌ته به‌ر.
لە بەیاننامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ئه‌م فه‌رمانه، له ئه‌مڕۆوه ده‌كه‌وێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.

