سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 22ـی تەمووز، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە وەک بەرپرسی نووسینگەی یەکێتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ڕادو بوتوم کرد.
لە دیدارێکدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی پێشكهش به ڕادو بوتوم كرد بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا و هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەرکەکەیدا، ههروهها هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
لای خۆیەوە، ڕادو سوپاس و پێزانینی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئەو هاوکاری و پشتیوانییەی لە ماوەی ئەرکەکەیدا پێشکەشیان کردووە، هەروەها جەختی لەسەر خواستی یەکێتیی ئەورووپا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاريکاریی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا کردەوە.

