شەماڵ جەمال دیلان
بە بۆنەی رۆژی جیهانیی شەتڕەنج، ناوەندی لاوان بە هاوکاری لەگەڵ یانەی شەتڕەنجی خانزاد، خولێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات.
بڕیارە كاتژمێر 05:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممه لە شاری هەولێر و لەنێو سەنتەری گەنجان، یانەی شەتڕەنجی خانزاد پاڵەوانیەتیی شەتڕەنجی راپیدی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات کە ئەم پاڵەوانیەتیە لە فیدراسیونی شەتڕەنجی نێودەڵەتی تۆمار کراوە و باوەڕپێکراوە ، لە رێگەی یەکێتیی شەتڕەنجی عێراقی / لقی هەولێر هەرکەسێک دەیەوێت بەشداری بکات ئەوا ناوی خۆی تۆمار بکات لە لایەن لێژنەی سەرپەرشتیی پاڵەوانیەتی لە یانەی شەتڕەنجی خانزاد یارییەکان 3 کاتژمێر دەخایەنیت و خەڵاتی دارایی لەلایەن رێکخەرانی پاڵەوانیەتییەکە ئامادە کراوە لە کۆتاییدا خەڵات و دیاری پیشکەش بە براوەکانی یەکەم تا شەشەم دەکرێت.
ئەو پاڵەوانیەتییە لەسەر شێوازی یاسای نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت و لێژنەکە پێک هاتوون لە هەریەك لە کاردۆ ئاکۆ، دیارحەمە ساڵح و نەجدەت فاڕووق، کە ئەوان ناوبژیوانی نێودەوڵەتی و یاسایی تایبەت بەو یارییەن، یاریزانانی بەشداربوو کە لەئاستی کچان و کوڕان بەشداری دەبن، بە پێی تەمەن دابەش دەکرێنە سەر 3 گرووپ، هە یاریزانێکێش مەیلی کشانەوەی لە یارییەکەی هەبێت، پێوستە بەر لە دەستپێکردنی یارییەکەی داواکاری کشانەوە پێشکەش بە لێژنەکە بکەن تا تووشی سزا نەبن .

