رۆژنامەی ھەولێر

هەولێر .. ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦ کرایەوە

ئەمرۆ چوارشەممە 15.7.2026 بەبەشداری نوێنەری سەرۆک مەسعود بارزانی، و نوێنەری بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرو، بەرپرسانی حیزبی و حکومی، پارێزگاری هەولێر و کۆمەڵێک دبلۆماتکار، کونسلخانەی گشتی تورکیا لە هەولێر، ڕێوڕەسمی دەیەمین ساڵیادی کودەتای سەربازیی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، لە قوتابخانەی مەعاریف لە شاری هەولێر رێکخست .
لە ڕێوڕەسمەکەدا، ئامادەبووان ڕێزیان لە قوربانیانی ئەو ڕووداوە ناو جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی دیموکراسی، یاسا و دەستور، هەروەها بەهێزکردنی هاوکاری و ئاشتی لەنێوان گەلان و وڵاتان کردەوە.
شایەنی وەبیرهێنانەوەیە، ١٥ی تەموزی هەموو ساڵێک لە تورکیا وەک ڕۆژی دیموکراسی و یەکێتی نەتەوەیی یاد دەکرێتەوە، هەوڵی کودەتای سەربازیی ساڵی ٢٠١٦. لەو شەوەدا بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی تورکیا هەوڵیاندا دەسەڵات بگرنە دەست، بەڵام هەوڵەکەیان سەرنەکەوت و دوای چەند کاتژمێرێک کۆتایی پێهات. لەو ڕووداوەدا سەدان کەس کوژران و هەزاران کەس بریندار بوون، و دواتر گۆڕانکارییە سیاسی و یاسایییە گەورەکان لە تورکیا