کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا چەندین هەنگاوی گرنگی لە بوارەکانی دارایی، کارگێڕی و سەربازی ناوە، کە تێیدا پڕۆسەی بەبانکیکردنی مووچە گەیشتووەتە زیاتر لە 950 هەزار مووچەخۆر و پتر لە 2 ترلیۆن دیناریش لە قەرزی پێشینەکان گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت.
ئامار و دەستکەوتە سەرەکییەکانی پڕۆسەی چاکسازی
1. کەرتی دارایی و بەدیجیتاڵکردن:
* پڕۆسەی بەبانکیکردن: زیاتر لە 950,000 هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆران لە پڕۆژەی “هەژماری من” کراوەتەوە.
* سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی (ئی پسوولە): گەیشتنی بەکارهێنەران بە 220,000 کەس، لەگەڵ تۆمارکردنی 1.1 ملیۆن مامەڵەی دارایی.
* گەڕاندنەوەی قەرزەکان: گەڕاندنەوەی 2.130 ترلیۆن دینار لە قەرزی پێشینە و ئاسانکارییەکان (لە کۆی گشتیی 4.48 ترلیۆن دینار).
* دامەزراندنی بانکی نیشتیمان: بە سەرمایەی 250 ملیار دینار.
2. چاکسازی لە هێزەکانی پێشمەرگە و کەرتی سەربازی:
* چاکسازیی بواری ئەفسەر و پێشمەرگە: 88,900 ئەفسەر و پێشمەرگە لە چوارچێوەی 38 لیوا کە سەر بە 9 فیرقە و 2 فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی جێگیرکراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. هەروەها پرۆسەی خستنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە بۆ دەڤەری یەك و دەڤەری دوو دەستیپێكردووە.
3. چاکسازییە کارگێڕییەکان و پێداچوونەوەی دۆسیەکان:
* پلە باڵاکان: پێداچوونەوە بە دۆسیەی 1,478 پلە باڵا و تایبەتدا کراوە.
* فەرمانبەرانی شارستانی: پێداچوونەوە بە دۆسیەی 357,815 فەرمانبەردا کراوە.
* 402 دۆسیە ڕێک خرانەتەوە.
* دوومووچەیی: 4,189 دوو مووچەیی نایاسایی بڕدراوە.
* خانەنشینی: 29,338 دۆسیەی خانەنشینی لە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستراونەتەوە.
ئەم چاكسازییانە دەرئەنجامی دەرچوونی یاسای چاكسازی و پەسەندكردنی بڕیاری 116ی دەستەی دەستپاكییە، كە بەشێك بوون لە بەڵێن و ناوەڕۆكی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

