رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی کرد

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەت؛

بەڕێز شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد کەسنەزانی، سەرۆکی تەریقەتی عەلییەی قادری کەسنەزانی لە جیهان.

بۆ کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان خاتوو (سەردەشت شێخ محەممەد)، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

‎مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
14 تەمووز 2026