رۆژنامەی ھەولێر

وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆران بڵاو ده‌كاته‌وه‌

ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـی تەمموزی 2026، بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچە لە رۆژی چوارشەممەوە دەستپێدەکات و بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ڕۆژی چوارشەممە 15ـی تەممووزی 2026
لە یەکەم ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا، فەرمانبەرانی ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن: (خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەردە، تەندروستی، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دارایی و ئابووری، ناوخۆ و داد).
هەروەها هەر لە هەمان رۆژدا مووچەی (خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، مافی مرۆڤ، دەستەی دەسپاکی، وەبەرهێنان، ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، دیوانی چاودێری دارایی و ئەنجومەنی دادوەری) دابەش دەکرێت.
ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی تەممووزی 2026
لە دووەم رۆژی پڕۆسەکەدا، مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت: (پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی).
هەروەها هەر لەو ڕۆژەدا مووچەی (هێزەکانی زێرەڤانی، فەرماندەیی بەرگری و فریاکەوتن، سەرۆکایەتیی هەرێم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران) دابەش دەکرێت.
ڕۆژی شەممە 18ـی تەممووزی 2026
لە کۆتا ڕۆژی دابەشکردنی مووچەدا، مووچەی (وەزارەتی پێشمەرگە – دیوان و لیواکان، فەرماندەیی یەکەکانی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەکان و ئەنجومەن و دەزگای ئاسایش) دابەش دەکرێت و بەمەش کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکان دێت.