رۆژنامەی ھەولێر

ستافی ڕۆژنامەی هەولێر چەپکەگوڵی وەفا لەسەر گۆڕی شێرزاد عەبدوڕەحمان دادەنێن

ئەمڕۆ بە بۆنەی تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند، نووسەر و
بەڕێوەبەری پێشووی نووسینی ڕۆژنامەی هەولێر (شێرزاد عەبدوڕەحمان)، ستافی ڕۆژنامەی
هەولێر سەردانی مەزاری هاوكاری كۆچكردویان کرد. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، ستافی ڕۆژنامەکە
چەپکەگوڵی وەفایان لەسەر گۆڕی کۆچکردوو دانا، وەک ڕێز و پێزانینێک بۆ کار و خزمەتە بەردەوامەکانی لە کاتی بەڕێوەبردنی ڕۆژنامەکەدا.