ئەمڕۆ ستافی ڕۆژنامەی هەولێر وەک وەفایەک سەردانی گڵکۆی هونەرمەندی خوالێخۆشبوو (زاهیر عەبدوڵڵا) کرد. لەم بەسەرکردنەوەیەدا، ئامادەبووان چەپکەگوڵی وەفایان لەسەر گۆڕی کۆچکردوو دانا؛ وەک ڕێزلێنانێک بۆ ئەو خزمەتە بەپێزەی لە ماوەی ژیانیدا پێشکەشی بواری نووسین و ئەدەب و هونەری نواندن و شانۆی کوردی کردبوو.

