كامهران حاجی ئهلیاس
بە بۆنەی ٤٩یەمین ساڵی دامەزراندنی تیپی میوزیكی پاشای گەورە و ساڵیادی لەدایكبوونی مامۆستای هونەرمەند (زرار محمەد مستەفا)وە، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حكومی و حزبی وجەماوەرێكی زۆر ڕێوڕەسمێكی شایستە لە هۆڵی رۆشنبیری و هونەری ڕواندزدا بەڕێوە چوو. چەندین چالاكی بەم بۆنەیە پێشكەش كران؛ سەرەتای رێوڕەسمەكە بە وتەی قائمامیەتی رواندز دەستی پێكرد،دوای پەیڤی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستی خوێندرایەوە .ئەنجا وتاری تۆڕی میدیایی ڕووداو خوێنداریەوە؛ پەیڤی تیپی میوزیكی پاشای گەورە پێشكەش كرا، پاشان میوزیكی (یاد و وەفا) لە دانان و دابەشكردنی هونەرمەند چەتۆ نەورۆز پێشكەش كرا. دوایی كۆڕاڵی (رابەر)، دانان و دابەشكردنی ئامانج غازی پێشكەش كرا، گۆرانیی (كۆچەری) لە لایەن هونەرمەند وەلی دۆسكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.
مۆنۆدرامای (تۆ لەكوێ) لە ئامادەكردن و نواندنی كامەران حاجی ئەلیاس پێشكەش كرا.
نمایشكردنی بەڵگەفیلمی (ئاوازی خەرەند) كە بەرهەمی تۆڕی میدیایی رووداو بوو پێشكەش كرا.
پەیڤی بنەماڵە پێشكەش كرا.
ئەوەی جێگەی باسە رێوڕەسمەكە لە لایەن تۆڕی میدیایی رووداو بە هەماهەنگی تیپی میوزیكی پاشای گەورە بەڕێوە چوو.
لە كۆتاییدا دانانی تاجەگوڵی وەفا بۆ سەر گڵكۆی زرار مستەفا، رێوڕەسمەكە كۆتایی هات.
شایانی باسە تیپی مۆسیقای پاشای گەورە، لەسەر دەستی مامۆستای هونەرمەند (زرار محەمەد مستەفا) دامەزراوە؛ بەداخەوە دوای نیو سەدە خزمەتكردن بە بواری هونەر و شانۆ و مۆسیقا، لە 12ی 7 ی 2021 دا هونەرمەند زرار محەمەد مستەفا، دڵە گەورەكەی لە لێدان كەوت لە گۆڕستانی گەردەگەرد لە شاری ڕواندز بەخاك سپێردرا؛ هەزاران سڵاو چەپكە گوڵ پێشكەش بە رۆحی، دروود بۆ گیانی پاكی.

