مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
خواست و داواکارییەکانی مۆرینهۆ تا بێ زیاتر دەبن و ریاڵ مەدرید چاوەڕێ دەکات
سەرەڕای ئەوەی یانەی ریاڵ مەدرید یەکێک لە مەترسیدارترین هێرشبەرەکانی جیهانیان هەیە، بەڵام خۆزێ مۆرینهۆ هێشتا بە دوای ئەو پارچەیەدا دەگەڕێ کە پێی وایە ون بووە بۆ ئەو یارییانەی زۆر ئاڵۆز و سەخت دەبن.
مۆرینهۆ داوای لە کارگێڕیی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە، کە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێدا واژۆ بکەن، سەرەڕای ئەوەی باوەڕی بە تواناکانی کیلیان ئمباپێ هەیە وەکوو یاریزانی سەرەڕم.
راهێنەرە پورتوگالییەکە، باوەڕی بە تواناکانی ئمباپێ هەیە بەوەی وەکوو باشترین بژاردەی بەردەست لەو ناوەندەدا دەمێنێتەوە، بەڵام وا دادەنرێ کە کیلیان ئمباپێی ئەستێرەی فەڕەنسی، کە وەکوو یاریزانی باڵ دەستی پێ کرد و دواتر بۆ هێرشبەر گۆڕا، هەموو ئەو تایبەتمەندییانە پێشکەش ناکات کە لە هێرشبەرێکی سەرەڕمدا بە دوایدا دەگەڕێیت.
کۆرتینگای رۆژنامەنووسی زە ئەتلەتیک، لە ڕێگەی کەناڵی رۆبن مارتن لە یوتیوب باسی لەوە کردووە، کە ئەو هەنگاوە ئاڵۆز دەردەکەوێت لەم کاتەی ئێستەدا، چونکە زۆربەی یاریزانانی یانەکان نایانەوێ تیپەکانیان جێ بهێڵن.
بە پێی ڕاپۆرتێک، ریاڵ مەدرید وای دەبینێ کە تیپەکە پێویستی بە هێرشبەرێکی تایبەتمەندە بۆ قۆستنەوەی تۆپەکان لە ناوچەی سزا و کۆتاییهێنانی هێرشەکان بە سەرکەوتوویی، بە تایبەت لەو یارییانەی بەر بەرگریی قورس و سەخت و چڕ دەبن.
مۆرینهۆ هەریەک لە گۆنزالۆ گارسیا و ئەندریکی بە شێوەیەکی باش هەڵسەنگاندووە، بەڵام پێی وایە کە هەردووکیان ڕەهەندێکی سەرەکییان لە دەست داوە، ئەویش لە باڵا و مامەڵەکردن لەو تۆپانەی بەرزن.
مۆرینهۆ بە دوای هێرشبەرێکی باڵابەرزدا دەگەڕێ بتوانێ تۆپە درێژەکان و بەرزەکان وەربگرێ و هەلەکان لە نێو هێڵی سزا بقۆزێتەوە، بە تایبەت بەرانبەر ئەو تیپانەی کە زۆر بە شێوازی بەرگری یاری دەکەن، کە نموونەیەکە لە وێستگەکانی ڕابردووی مەشقدانەوەی پشتی پێ بەستووە.
سەرەڕای ئەم داواکارییە، گرێبەستکردن لەگەڵ هێرشبەرێکی نوێ لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لە پێشینەی کارەکانی یانەی ڕیال مەدرید نییە، چونکە یانەکە بەردەوامە لە سەرەتادا سەرنجی لەسەر گرێبەستکردن لەگەڵ بەرگریکارێکی ناوەڕاست و یاریزانێکی ناوەڕاستی هێرشبەر، پێش ئەوەی بیر لە بەهێزکردنی هێڵی پێشەوە بکاتەوە.
ڕاپۆرتەکە باسی لەوە کردووە، کە تەواوکردنی گرێبەستێکی نوێ، بەندە بە توانای یانەکەوە بۆ فرۆشتنی هەندێک یاریزان لەم ماوەیەی ئێستادا، بە لەبەرچاوگرتنی ڕیزبەندی تەواوی تیپەکە.
ڕوونیشی کردووەتەوە، کە داهاتووی گۆنزالۆ گارسیا هێشتا هەڵواسراوە و دیار نییە، بەو پێیەی ڕیال مەدرید بڕیاری کۆتایی بۆ ڕاگرتووه تا ڕوون دەبێتەوه، ئایا ده توانێت ئەو هێرشبەرە بگوازێتەوە کە مۆرینهۆ داوای دەکات یان نا.
لەباری شکستی یانەکە لە دەستخستنی هێرشبەرێکی لەو جۆرە، دەبێ پارێزگاری لە گۆنزالۆ گارسیا بکەن وەکوو یاریزانی یەکەم لە هێڵی هێرشبەر، سەرەڕای ئەوەی بژاردەیەکی باش نییە لەلای مۆرینهۆ.
پرسی ڕۆیشتنی یاریزانان تا ئێستاش وەک فاکتەری یەکلاکەرەوەی گواستنەوەکانی داهاتووی ڕیال مەدرید دەمێنێتەوە، چونکە ڕۆیشتنەکان ژمارەی ئەو گرێبەستانە دیاری دەکەن کە یانەکە دەتوانێت پێش داخستنی بازاڕی گواستنەوەکان ئەنجامی بدات.
کاراگەر: هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تاکەبەربەستی نێوان کین و تۆپی زێڕینە
جیمی کاراگەر، یاریزانی پێشتری بەرگریی ئینگلیزی، بەرگری لە بەربژێرکردنی هاری کین بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێرین دەکات و دووپاتی دەکاتەوە کە ئاستی ئەو یاریزانە لە ساڵ و وەرزی ڕابردوو، شایانی ئەوەیە کە باشترین خەڵاتی تاکەکەسیی تۆپی پێی لە ئاستی جیهان پێ بدرێت.
کاراگەر باس لەوە دەکات کە مین بایی ئەوەی لە یانەکەی و هەڵبژاردەی پێشکەش کردووە، کە خەڵاتی تۆپی زێڕین بباتەوە.
کاراگەر دەڵێ: لە بەرمەبنای ئاستی ١٢ مانگی ڕابردووی، پێویستە هاری کین خەڵاتی تۆپی زێڕینی پێ بدرێت.
لەگەڵ ئەوەی سەرکردەکەی پێشتری یانەی ڕێدز باسی لەوە کردووە، کە ڕکەبەریی هاری کین لە چوارچێوەی ڕکەبەرییە نێودەوڵەتییەکان کەم دەبێتەوە، بە تایبەت لە پاڵەوانیەتییەکی گەورەی وەکوو جامی جیهانی.
باسی لەوەش کردووە، بەڵام لە بەختخراپی، کە ڕەنگە ئەو خەڵاتە نەباتەوە، چونکە خەڵاتی تۆپی زێرین لەو ساڵەی مۆندیالی تێدا بەڕێو دەچێت، دەردێتە یاریزانێک کە لە هەڵبژاردەیەک بێ تیپەکەی مۆندیالی بدرێتەوە.
کاراگەر گومانی لە توانای ئینگلتەرا هەیە لە مۆندیال و دەڵێ ئاستی تیپەکەی تۆماس تۆخێل، جێی گەشبینی نییە بەوەی بتوانن مۆندیال ببەنەوە.
وتیشی: بە ڕوانین لە توانا و ویستی ئینگلتەرا، هێشتا توانای سەرکەوتنی مۆندیالیان هەیە، پاڵپشتیی ئەم ڕا و بۆچوونە نییە، بە تایبەت بەم ئاستەی دوایی.
هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە مۆندیالی ٢٠٢٦ـدا بە سەرکەوتنێکی گەورە ٤-٢ بەسەر کرواتیادا دەست پێ کرد، دواتر لەگەڵ غانا ٠-٠ یەکسان بوو، بە زەحمەتیش ٢-١ لە کۆنگۆی دیموکراتیی بردەوە، کە هاری کین دوو گۆڵی کرد.

