رۆژنامەی ھەولێر

هاوكاری دارایی هاوپه‌یمانان به‌سه‌ر پێشمه‌رگه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی هاوپه‌یمانانب بۆ پێشمه‌رگه‌ دیاری كرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند: هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 5 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.

راشیگه‌یاند: بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان ئەنجام دەدات بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ی دووشەممە رێكه‌وتی (6)ی حوزەیران 2026 دەست بە دابەشکردنی ئه‌و هاوكارییه‌ داراییه‌ دەکرێت.