رۆژنامەی ھەولێر

نرخی بەنزین دادەبەزێت

ئەمڕۆ شەممە، 04ـی تەمموزی 2026، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد؛ بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمیی بەنزین و كۆنترۆڵكردنی نرخەكەی، کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت، لە نووسراوێکدا بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایش، رێگە بە هاوردەکردنی بەنزین دراوە و پێویستە لە بازگەکان هەموو کاتێک بە بەردەوامی ئاسانکاریی بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن بەنزین بە پێی کوالێتی سامانە سروشتییەكان بۆ ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هاوردە بکەن و خواستی بازاڕ وەک پێوست دابین بکرێت.