رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی 250 ساڵەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی لە گەلی ئەمریکا کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی یادی 250 ساڵەی واژۆکردنی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی ئەمریکا، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئەو وڵاتە کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی ئەمریکا دەکەم بەبۆنەی 250ەمین ساڵیادی مێژوویی واژۆکردنی ڕاگەیەندراوی سەربەخۆیی. ئێمە بایەخێکی زۆر بە هاوبەشیی ستراتیژی و پەیوەندییەکانی دۆستایەتیمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەدەین.
مەسرور بارزانی جەختی لە گرنگیی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە و گوتی: ئێمە بایەخێکی زۆر بە هاوبەشیی ستراتیژی و پەیوەندییە دۆستانەکانمان لەگەڵ ئەمریکا دەدەین. هەروەها بە شانازییەوە دەڕوانینە هاوکاری و هەماهەنگییەکانمان لە تێکشکاندنی تیرۆردا.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوای خواست کە ئەم هاوبەشی و پەیوەندییە بۆ نەوەکانی داهاتووش بەردەوام بێت و پەرەی زیاتری پێ بدرێت.