ئەمرۆ سێشەممە 2026.6.23، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە هەڵمەت عەلی عەبدوڵڵا، کوڕی تێکۆشەر و سەرکردەی دیاری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان، کۆچکردوو ” مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا ” کرد.
لە دیدارەکەدا، بە ناوی خۆی و بنەماڵەکەیانەوە، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی جەنابی ” سەرۆک مەسعود بارزانی ” و ئیدارەی خۆجێیی هەولێر کرد بۆ ناونانی شەقامێک بە ناوی ( مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا ) وەک وەفاداری و ڕێزلێنانێک بۆ مێژووی پڕ لە خەبات و قوربانیدان و دڵسۆزی ئەو سەرکردەیە لەپێناوی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر وێڕای بەخێرهێنان دووپاتی کردەوە کە ناونانی شەقامەکە کەمترین پاداشتە بۆ مێژووی درەوشاوەی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا، کە تەمەنی خۆی لەپێناو ئازادی و سەربەستی کوردستان بەخشی.

