مامەیارە ئەحمەد – هەولێر
راهێنەری پورتوگالیی یانەی ریاڵ مەدرید، کە ئەم وەرزە سەرلەنوێ بووەوە راهێنەری مێرەنگی، هەر ئەگەرێکی رۆیشتنی گۆنزالۆ گارسیای لە ریاڵ مەدرید لەم ماوەیەی گواستنەوەی هاوینەدا ڕاگرت.
لە چوارچێوەی پلانەکانی مۆرینهۆ بۆ خۆئامادەکاریی بۆ وەرزی تازەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا و جامی جیهانیی یانەکان، مۆرینهۆ چەند هەنگاوێک دەنێت.
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی و ئەو زانیارییەی لە سەرچاوەی نزیکی یانەی ریاڵ مەدریدەوە پێی گەیشتووە، خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەر، پێی باش و وای دەوێت کە ئاستی ئەستێرەکانی ئەکادیمیای ریاڵ مەدرید هەڵبسەنگێنێ لە قۆناغی یەکەمی ماوەی ئامادەکاریدا، وەکوو پلانی یەدەگی دادەنێ لەباری شکستی ریاڵ مەدرید لە سەرکەوتن لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانێکی سەرەڕم کە ڕۆڵی جۆکەر بگێڕێت. وەکوو ئەوەی خۆسیلۆ لە وەرزی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ـدا پێشکەشی کرد، کاتێک ١٨ گۆڵی تۆمار کرد سەرەڕای ڕۆڵی سنوورداری بەڵام ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی گێرا.
ئێستە خۆزێ مۆرینهۆ، پێشینە دەداتە دەستخستنی یاریزانێکی دڵی بەرگری و یاریزانێکی ناوەڕاستی داهێنەر، لەگەڵ بەربژێرکردنی رۆبن دیاز و باستۆنی بۆ بەهێزکردنی هێڵی بەرگری و ماتیۆس فێرناندێز و ئینزۆ فێرناندێز بۆ هێڵی ناوەراست و ئەوەی دەمێنێتەوە، گرێبەستە لەگەڵ هێرشبەرێکی سەرەڕم، واتە هێنانی هێرشبەرێک لە پلەبەندیی سێیەمە دوای هێڵەکانی دیکە.
سەرەڕای بایەخەکانی یانەی ریاڵ بێتس بە خزمەتگوزارییەکانی گۆنزالۆ، کە بەوە جیا دەکریتەوە لە نێوان باڵ و هێلی هێرشبەری سەرەڕم دەتوانێ بە چەند شێواز یاری بکا، لەگەڵ توانای قۆستنەوەی رووبەری یاریگە و وەرگرتن و سوودوەرگرتن لە تۆپی بەرز و هەواییەکان، بەڵام مۆرینهۆ دەیەوێ هەلێکی دیکە بە گۆنزالۆ بدا پێش ئەوەی هیچ بڕیارێکی کۆتایی لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە بدات.
ئەو ئاڕاستەیە، کاریگەریی لەسەر پلانی راهێنەر لەسە رئەندریک نابێ، کە پێی راگەیاندووە بە شێوەی فەرمیی ئەم وەرزە گەڕاوەتەوە یانەکە دوای ئاستە بەرزەکەی لەگەڵ یانەی لیۆن. لە کاتێکدا مۆرینهۆ وەکوو بژاردەیەکی سەرەکی پشتی پێ دەبەستی بۆ یاریکردن لە هێڵی پێشەوە و هێرشبەری سەرەڕم یان باڵی ڕاست، سوورە لەسەر خۆسەلماندن لە بێرنابیۆ.
بۆ بیرهێنانەوە، خۆزێ مۆرینهۆ دەرک بەوە دەکا کە دەستخستنی یاریزانێکی ناوەڕاستی داهێنەر، کە لە نێوان هەردوو ناوچەی سزای خۆیان و تیپی بەرانبەر بجووڵێ، لە هەرە پێشینەی کارەکانیەتی، مۆرینهۆ وای دەبینێ ئەوەی دەیەوێ ڕەگەزێکی ونبووی نێو ریاڵ مەدریدە. ئەو پلان و گرێبەستەیش، وای لێ دەکات قوربانی بە چەند یاریزانێکی دیاری هێڵی ناوەڕاست بدا بۆ ئەوەی بڕەپارەی نەختینەی لەبەردەست بێ بۆ تەواوکردنی ئەو گرێبەستەی دەیەوێ بیکا.

