ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
یانەی دهۆک، بە فەرمی گەڕانەوەی یاریزانی ناسراو ڕێوان ئەمینی بۆ ریزەکانی یانەکەی ڕاگەیاند.
دوای ئەوەی هاروون ئەحمەد، یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆکی بەرەو زاخۆ جێ هێشت، یانەی دهۆک چەند ڕۆژێک دوای ئەوە، گەڕاندنەوەی ڕێوان ئەمین، یاریزانی بەرگریی ناوەڕاستی بۆ ریزەکانی هەڵۆی چیاکان راگەیاند.
ڕێوان دهۆک لە ساڵی ١٩٩٦ لە دهۆک لە دایک بووە، بەڵام لە سێ ساڵیدا لەگەڵ ماڵباتەکەی دەچێتە هۆڵەندا و لە شاری لیواردن نیشتەجێ دەبیت و ئێستەش گەڕایەوە بۆ یانەی دهۆک.
ڕێوان ئەمین، جگە لە هەڵبژاردەی عێراق، کە جامی کەنداویشی لەگەڵ بردەوە، یاریی بۆ یانەکانی داڵکورد، هێرنڤینی هۆڵەندی و یانەی ئۆستەرسۆندی سوێدی کردووە.
دواتر لە یانەی دهۆک یاریی کرد و ئینجا چووە یانەی شوڕتە، هەروەها دوای دوو وەرز مانەوە لە یانەی شوڕتە، دوای کۆتاییهاتنی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ڕێوان ئەمین رۆیشتنی لە یانەی شوڕتە راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد: دوای دوو وەرزی ناوازە کاتی من لەگەڵ ئەم یانەیە کۆتایی هات. پۆشینی ئەم درێسە شانازی و متمانەیەکی گەورە بوو بۆ من.

