رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی کۆچی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی کۆچی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان کرد و تێیدا هیوای ئاشتی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە خواست.

لە پەیامەکەیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026 بڵاوکرایەوە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند: “بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.”

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی كۆچییەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم.

لە خودای گەورە داواكارم ساڵی تازەی كۆچی ساڵی جێگیربوونی ئاشتی و سەقامگیری و ئاسوودەیی بۆ ناوچەكەمان و هەموو جیهان بێت.

هەر بمێنن لە خێر و خۆشیدا

مسعود بارزانی

29ی زولحەججەی 1447ی كۆچی

15ی حوزەیرانی 2026ی زایینی