رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی حوزەیرانی 2026، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایەسەر پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و تێپەڕاندنی كۆسپ و ئاستەنگەكان.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بریتانیا و هەورەها پڕۆسەی سیاسیی ناوخۆی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.