رۆژنامەی ھەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە محەمەد سەمعان ئاغا دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا سەرەخۆشی لە سەرۆکی بەرەی تورکمانی و پارێزگاری کەرکووک دەکات.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووى باوکیان، سەرەخۆشى له‌ محەمەد سەمعان ئاغا، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى و پارێزگاری کەرکووک و بنەماڵە و کەسوکاریان دەکەم، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان