به‌سه‌رپه‌رشتی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر و سەرۆکی لیژنە باڵای بە بازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران، زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنەی باڵای بە بازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ پرۆسەی وەرگرتن و بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جوتیاران و دڵنیابوون لە دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی ئەو بوارە به‌رێوه چوو، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا،كه به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر و بەرێوبەرانی بازرگانی دانەوێلەی هەولێر، به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی هەولێر، کشتوکاڵی مەخمور، کشتوکاڵی دیبەگە، کشتوکاڵی گوێر، بەرێوەبەری کارگێڕی پارێزگا، ئاسایشی هەولێر، یەکێتی جوتیاران، لەناو پارێزگای هه‌ولێر ئامادەی بوون، هێمن قادر، جێگری پارێزگار و سەرۆکی لیژنە باڵای بە بازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران، باسی لە ڕێکخستنی کارەکان و خێراکردنی پرۆسەی وەرگرتنی بەرهەمەکان لە جوتیاران و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی ڕووبەڕووی وەرگرتنی گەنم دەبێتەوە کرد. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانی کردنی جوتیاران و پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانیان کردەوە.
دوای گفتوگۆکردن و بیروڕاگۆڕینه‌وه، له پێناو خزمەتکردنی جوتیاران، میکانیزمی و ئامادەکاری داڕێژرا بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بریار درا سبه‌ی رۆژی هه‌ینی 12.6.2026 سایلۆی هه‌ولێر ده‌رگا بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بكاته‌وه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته لیژنە باڵای بە بازاڕکڕدنی گەنمی جوتیاران، داوا له جوتیاران ده‌كات سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و هۆبه كشتوكالیهكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ره‌سید و رێنمایی تازه سه‌باره‌ت به پرسی دانه‌وێله‌كان .

