ئەسعەد ئیسماعیل – هەولێر
کلۆدیا شاینبام، خانمە سەرۆکوڵاتی مەکسیک سەرپەرشتی مەراسیمی پێشکەشکردنی ئاڵای وڵاتەکەی بۆ مۆندیالی 2026 کرد. لە لێدوانێكیشدا رایگەیاند لە ئەگەری بەدەستهێنانی ئەنجامی باش، خەڵاتی گەورە پێشكەشی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان دەكەن.
سێ رۆژ پێش ئەوەی هەڵبژاردەی مێکسک لە یەکەم یاری مۆندیال رووبەرووی ئەفریقای باشوور بێتەوە سەرۆکی مێکسیکۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا لەگەڵ شاندی هەڵبژاردەکەیان کۆبووەوە، مەراسیمەکە لە سەنتەری مەشقی هەڵبژاردەی مێکسیکۆ لە شاری مێکسیکۆ سیتی بەڕێوەچوو. یاریزانان و ستافی راهێنەران و شاندی هەڵبژاردەکە کۆبوونەوە و ئاڵای وڵاتەکەیان وەرگرت، گیلەرمۆ ئۆچوای گۆڵپارێزی بەناوبانگی مێکسیکۆ لەگەڵ تیمی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئامادەبوو ئاڵای وڵاتەكەی گرتەدەست.
شایبنامی سەرۆکی مەكسیك لە پەیامێكدا هیوای سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەکەیان خواست، لە هەمان کاتدا وەک نەریتێکی کۆنی وڵاتەکەیان ئاڵای وڵاتەکەی پێشکەش کردن.
شایبنام گوتیشی: گەشبینین بە داهاتووی هەڵبژاردەكەمان لە مۆندیالی 2026، بەڵێنیان پێدەدەین ئەگەر ئەنجامی باش بەدەستبهێنن دیاریی گرانبەهایان پێشكەش دەكەین.
مەكسیك لە مۆندیالی 2026 لە كۆمەڵەی یەكەم، هاوشانی هەڵبژاردەكانی باشووری ئەفریقیا، كۆریای باشوور و چیك یاری دەكات.

