رۆژنامەی ھەولێر

دۆناڵد ترامپ ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

مامەیارە ئەحمەد – هەولێر

 

دۆناڵد ترامپ،سەرۆكی ئەمریكا، ریكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد و بووە یەکەمین سەرۆکی ئەمریكا بەشداربی یاریی کۆتایی ئێن بی ئەی بکات.

لە سێەم یاریی کۆتایی خولی باسکەی ئەمریکا نیویۆرک نێکس و سانت ئانتۆنیۆ سپێرز رووبەروو بوونەوە، دۆناڵد ترامپ لەکاتی سوردی نیشتیمانی وڵاتەکەی لەگەڵ هاندەران هەستایەوە و لەسەر قاچەكانی وەستا و سروودی نیشتیمانی وڵاتەكەی گوتەوە.
لە لایەكی دیكەیشەوە، لە ناو باخچەی مادیسۆن سکوێریدا لەلایەن هاندەرانەوە فیکە و هوتافیان لە دژی دۆناڵد ترامپ دەگووتەوە. ئەمەش لە كاتێكدا بوو ترامپ لەگەڵ نەوەکەی و راوێژکارێکی تایبەت و بەشێک لە ستافی ئۆفیسەکەی، ئامادەی یارییەکەبوو.
دۆناڵد ترامپ ماوەیەکی زۆرە هاندەری نیویۆرک نێکسە، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1999 بەشداری لە یەکەم یاری کۆتایی ئێن بی ئەی لە نیویۆرک کردووە.