لە هەنگاوێکی جێی مشتومڕ و سەرنجڕاکێشدا، حکومەتی بەریتانیا لە بڕیاریدایە یاسایەک دابنێت کە بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ منداڵان و هەرزەکارانی خوار تەمەنی ١٦ ساڵ سنووردار یان تەنانەت قەدەغە بکات.
بەپێی هەواڵەکان، ئەم هەنگاوە دوای زیادبوونی نیگەرانییەکان لەسەر کاریگەریی سۆشیال میدیا لەسەر تەندروستی دەروونی منداڵان، دڵەڕاوکێ، کێشەکانی خەو و وابەستەبوون بە تەلەفۆنە زیرەکەکان هاتووە.
هەروەها حکومەت لەسەر چەند ڕێوشوێنێکی تر کار دەکات، لەوانە پشتڕاستکردنەوەی تەمەن، سنووردارکردنی کاتی بەکارهێنان و کەمکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی وەک “Auto-play” و “Infinite Scroll” کە وای لە بەکارهێنەر دەکەن ماوەیەکی زۆرتر لەسەر ئەپەکان بمێننەوە.
ئەگەر ئەم یاسایە پەسەند بکرێت، بەریتانیا دەبێتە یەکێک لە یەکەم وڵاتانی جیهان کە ڕێگرییەکی توند لە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دادەنێت، ئەوەش ڕەنگە ببێتە نموونەیەک بۆ وڵاتانی تری ئەورووپا.

