ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردووه‌ته‌وه كه بڕیاری لێخۆشبوونی گشتی لە ڕسووماتی ساڵانی ڕابردووی سەرجەم بازرگانان و پیشەوەران دەرکرد.
یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ئەم لێخۆشبوونە لە 1ی حوزەیرانی 2026ەوە تا 30ی تشرینی دووەمی 2026 بەردەوام دەبێت و تەنیا ڕسووماتی دوو ساڵی کۆتایی لێ وەردەگیرێت.
ئه‌وه‌ش هاتووه: هەر بازرگانێک لەم ماوە دیاریکراوەدا ناسنامەکەی نوێ نەکاتەوە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ مافی ئەندامێتی لێ وەردەگیرێتەوە.
له به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی ژووره بازرگانییه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه، “ئەم بڕیارە لە ئێستادا نووسینگەکانی خانووبەرە ناگرێتەوە، بەڵام لیژنەیەک پێکهێنراوە بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی یاسایی بۆ ئەوانیش.”

