رۆژنامەی ھەولێر

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بەڕێز/ مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

بە بۆنەی(٢٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و كادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبەكەتان دەكەین و، هیوای بەردەوامیی و هەمیشە سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی پتەوی نێوانمان و سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە و، بە ئەرکی سەرشانی هەموولایەکی دەزانین کە بەوپەڕی دڵسۆزی و بەرپرسیارەتییەوە کار بکەین بۆ یەکڕیزی گەلەکەمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦