رۆژنامەی ھەولێر

“ئافرەت بوونەوەرێکی بنەڕەتیی نێو ژیان و کۆمەڵگەیە”

ئالا تاهیر

 

کاتێک باس لە ئافرەت دەکرێت، هێز، وەفا و خۆڕاگری بەدی دەکرێت. ئافرەت سیمبولی کۆڵنەدان و چاونەترسییە، بەتایبەت ئافرەتی کورد کە مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازیی خولقاندووە و بووەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەکەی. هەر بۆیە کاتێک باسی گرنگیی ئافرەت لە کۆمەڵگادا دەکرێت، دەبینین ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پێناو خزمەتکردن بە وڵات و داهاتوویەکی ڕووناکتر.

لەم بارەیەوە، چالاکوان و ڕاگەیاندکار “یوسف حەسەن” بۆ (هێلین میدیا) دوا و وتی:
“کاتێک باس لە ئافرەت دەکرێت، وشەکان دەبێت بەوپەڕی ڕێز و جوانییەوە ڕیز ببن، چونکە ئێمە باس لە سەرچاوەی بوون و مانەوەی مرۆڤایەتی دەکەین. ئافرەت تەنیا بوونەوەرێک نییە بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی ژیان، بەڵکو ئەو خودی ژیانە بە هەموو ڕەنگ و بۆنە کێشراوەکانییەوە. گەر کۆمەڵگە جەستەیەک بێت، بێگومان ئافرەت دڵی لێدەریەتی و خوێنی ئومێد بە دەمارەکانیدا دەبەخشێت.
ئافرەت یەکێکە لە کۆڵەکە هەرە سەرەکییەکانی دروستبوونی مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵگە. زۆرجار دەوترێت: ‘ئافرەت نیوەی کۆمەڵگەیە’، بەڵام لە ڕاستیدا ئافرەت ئەو نیوەیەی کۆمەڵگەیە کە نیوەکەی تریش پەروەردە دەکات و پێدەگەیەنێت. بوونی ئافرەت لە ژیاندا تەنیا لە چوارچێوەی مانەوەی مرۆڤدا کورت نابێتەوە، بەڵکو ڕۆڵێکی سەرەکیی هەیە لە داڕشتنی کولتوور، ئابووری، پەروەردە و سەقامگیریی کۆمەڵایەتیدا.
ڕۆڵی ئافرەت لە پێشکەوتنی کۆمەڵگادا لە چەندین بواری جیاوازدا دەردەکەوێت، وەک:
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ڕۆشنبیری: ئەو ئافرەتانەی دەخوێنن و فێردەبن، هۆشیارییەکی زیاتر دەگوازنەوە بۆ کۆمەڵگە و دەبنە هۆکاری کەمکردنەوەی نەفامی و دواکەوتوویی.
پەرەپێدانی ئاشتیی کۆمەڵایەتی: بەهۆی سروشتی ئاشتیخوازانەیانەوە، ئافرەتان زۆرجار ڕۆڵێکی ئەرێنی دەگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی تەبایی لەناو کۆمەڵگادا.
پاراستنی کولتوور: ئافرەتان ڕۆڵێکی سەرەکییان هەیە لە پاراستن و گواستنەوەی دابونەریت، زمان و جلوبەرگی نەتەوەیی بۆ نەوەکانی داهاتوو.
داهێنان و سەرکردایەتی: لە بواری پزیشکی، ئەندازیاری، پەروەردە، بازرگانی و سیاسەتدا، ئافرەتان سەلماندوویانە کە دەتوانن سەرکردەی سەرکەوتوو و داهێنەری گەورە بن.
پشتگیریی دارایی خێزان: زۆرێک لە ئافرەتان هاوشانی پیاوان کار دەکەن بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان و باشترکردنی ئاستی گوزەرانی خێزانەکانیان.
من لێرەوە دەڵێم؛ ئەگەر پیاو مێشکی بیرکەرەوەی کۆمەڵگە بێت، ئەوا بێگومان ئافرەت دڵە پڕ لە هەستەکەیەتی. مێشک بەبێ دڵ تەنیا ئامێرێکی سارد و بێ ڕۆحە، بەڵام بە لێدانەکانی دڵە کە ژیان مانا و جوانی پەیدا دەکات. گەورەیی ئافرەت لەوەدایە کە دەتوانێت لە یەک کاتدا؛ دایکێکی لەخۆبووردوو، هاوسەرێکی وەفادار، پەروەردەکارێکی ژیر و سەرکردەیەکی بەهێز بێت. بۆیە، ڕێزگرتن لە ژن تەنیا ئەرکێکی یاسایی یان ئەخلاقی نییە، بەڵکو قەرزێکی گەورەی سەرشانی مرۆڤایەتییە. هەر نەتەوەیەک بیەوێت بگاتە لوتکەی پێشکەوتن، دەبێت لە بەهێزکردنی پێگەی ئافرەتەوە دەست پێبکات.”
هەروەها “شەهناز نەزیر”، دەرچووی کۆلێژی یاسا و قوتابی پەرستاری، بە گۆڤاری (هێلین)ی ڕاگەیاند:
“کۆمەڵگە ب تەنێ ب ئاڤاهی و یاسا و ئابووریێن خۆ ناهێتە پیڤان، بەلکو ب ئەو پێگەهێ دهێتە ناسکرن یێ پێشکێشی هاوەڵاتیێن خۆ دکەت. د ڤی بواریدا، ئافرەت ب تەنێ پشکەک نینە ژ کۆمەڵگەهی، بەلکو ئەو بنگەهـ و ڕەگ و ڕیشالێن کویرن کو ژیان ل سەر ڕاوەستیایە.
ئافرەت د ئێک کاتدا چەندین مانایێ ددەتە گەردوونی؛ ئەو ژێدەرێ ئێکێ یێ بەخشینا ژیانێ، پەروەردەکار و ڕێ نیشاندەرا نەوەیانە. ل کوردستانێ ژی، ئافرەتێ د هەمی دەماندا شان ب شانا خەباتا ڕزگاریخوازیێ، ڕۆلەکێ مەزن د پاراستنا زمان، کلتوور و ناسنامەیا نەتەوەییدا گێڕایە و دایکێن کورد نموونەیێن هەرە بلندن د قوربانیدانێ دا. دەما ئەو د بوارێن زانستی، ساخلەمی، ڕۆشنبیری و ئابووریێدا پێشەنگ بیت، نە ب تەنێ ناسنامەیا خۆ، بەلکو ئاستێ هۆشیاری و شارستانیبوونا نەتەوا خۆ ژی بلند دکەت.
وەلاتەکێ ڕێزێ ل شیانێن ئافرەتێ بگریت و دەلیڤەیا داهێنان و خۆپێشخستنێ بۆ بڕەخسینیت، ئەو وەلاتەکێ بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر و ساخلەمتر پێنگاڤان دهاڤێژیت. د ڤی سەردەمیدا، خزمەتکرنا دۆزا ئافرەتێ و پاراستنا مافێن وان، نە کارەکێ ڕووکەش و سادەیە، بەلکو وەبەرهێنانەکە بۆ ئاڤاکرنا کۆمەڵگەهەکا ساخلەم و هاوسەنگ. ئافرەت هەڤالا ژیانێیە و دەما ئەو ب هێز بن، هەمی مرۆڤایەتی دێ یا ب هێز و سەرفراز بیت.”