رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان دەكات

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان کۆبوونەوە و بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.

ڕۆژی یەكشەممە 24ـی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.