رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، کە دەکاتە شەست و چوارەمین ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.
سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.
پێشمەرگە باڵاترین شانازییە.

