رۆژنامەی ھەولێر

پڕۆژە نوێیەکەی جەیمس کامیرۆن؛ گەڕانەوە بۆ مێژووی هیرۆشیما

دەرهێنەری ناوداری جیهان، جەیمس کامیرۆن، مافی سینەمایی کتێبی نوێی نووسەر چارلس پێلگرینۆ بە ناوی “Malice and Ghosts of Hiroshima” کڕی، بەمەش ئامادەکاری دەکات بۆ دەرهێنانی فیلمێکی ڕاستەقینە لەسەر بۆردومانە ئەتۆمییەکەی ژاپۆن لە جەنگی جیهانی دووەمدا.

ئەم پڕۆژەیە دەبێتە یەکەم فیلمی سینەمایی کامیرۆن لە دەرەوەی جیهانی خەیاڵی “ئاڤاتار” لە دوای فیلمە مێژوویییەکەی “تایتانیک”ـەوە. چیرۆکی فیلمەکە تیشک دەخاتە سەر ژیانی پیاوێک کە لە بۆردومانەکەی هیرۆشیما ڕزگاری بووە و سواری شەمەندەفەرێک بووە بەرەو ناگازاکی، بەڵام لەوێش ڕووبەڕووی بۆردومانی دووەم بووەتەوە. ڕەخنەگران پێشبینی دەکەن ئەم بەرهەمە ببێتە شاکارە مێژووییەکی دی لە سینەمای جیهانیدا.