رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی 9 کتێبی نووسەر “غەفوور مەخمووری”

ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و ھونەری سۆران، بە ھاوکاری دەزگای کرمانجی، شانازی دەکات بە بانگھێشتکردنی ئێوەی ئازیزی ئەدەبدوست، ڕۆشنبیران، نووسەران و ڕۆژنامەنووسان بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک کتێبی بەپێزی نووسەر و ڕۆژنامەنووس (غەفوور مەخمووری).

ئامادەبوونی ئێوە ڕەونەق و شکۆیەکی زیاتر بە مەراسیمەکەمان دەبەخشێت.
زانیارییەکان:
* ڕێکەوت: ٢٠ / ٥ / ٢٠٢٦ (2026/5/20)
* کات: ١٠ی سەرلەبەیانی
* شوێن: سۆران – ھۆڵی ڕۆشنبیری و ھونەری سۆران
چاوەڕوانی ئامادەبوونی گەرمی ئێوەین!