ئەمڕۆ سێشەممە 2026.5.19، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەشداری لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کرد، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.
لەم ڕێوڕەسمەدا، كە ژمارەیەکی بەرچاوو لە بەرپرسان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون، تێیدا تیشکی خرایە سەر چەند پرسێکی ستراتیژی گرنگ، لەوانە، بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە خۆجێییەکان لە جێبەجێکردنی پلانە گشتگیرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان، پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و نێردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییاتە ئابووری و ژینگەییەکان، و ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی مرۆیی.
له پهراوێزی كۆڕبەندەكەدا، پارێزگاری هەولێر ، وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەر و سەرپەرشتیارانی کۆڕبەندەکە، جەختی لە پابەندبوونی پارێزگای هەولێر بە بنەماکانی گشتگیری و گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە، و ئاماژەی بەوەدا كە کار دەکەین بۆ ڕەخساندنی ژینگەیەکی لەبار بۆ سەرخستنی پڕۆژە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی پایتەختی هەرێمی كوردستان.

