ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 17.5.2026 هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، هاورێ لەگەڵ دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا، لە چوارچێوەی پەیوەندی و هاوکاریی نێوان پارێزگاکان، له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، پێشوازیان له یوسف گناوی پارێزگاری نەجەف و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
لە دیدارێکدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون لە بواری خزمەتگوزاری و گەشەپێدانی شارستانی کراو هه‌ماهه‌نگی نێوان شارە عێراقییەكان بۆ فراوانكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان دووپاتكرایه‌وه .
له ته‌وه‌رێكی تردا، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییە ئیداری و كارگێرییه‌كانی نێوان هەولێرو نەجەف کردەوە، هەروەها ئاماژەیان بە گرنگی هاوکاریی نێوان هەردوو شار کرد بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان و گەشەپێدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.
شایەنی باسە بریارە لە ماوەی مانەوەیاندا، شاندە باڵاکەی شاری نەجەف چەند دیدار‌و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ساز بدەن .

