وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند كە هەردوو بانكی حەمرین و بنەسڵاوە لە شاری هەولێر بوون بە یەك بانك، بۆیە مووچەی بەشێك لە خانەنشینانی بانكەكەش گواستراوەتەوە.
وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لە چوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی بانکە حکوومییەکان کە ماوەی چەند مانگێکە دەستی پێ کردووە، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە و لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.
راشیگەیاند: لەو چوارچێوەیەدا ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین کە لە ماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش دا كە خانەنشینان دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان (مانگی چوار) سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.

