رۆژنامەی ھەولێر

یانیش بە کەمترین جووڵە هەناسەت تەنگ دەبێت؟

ماكوان عێزەت – هەولێر

 

دکتۆر سەرکەوت ڕەووف محەمەد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس، جگەر و هەناوبینی ئامۆژگاریی تایبەتی هەیە بۆ ئەو کەسانەی بە کەمترین جووڵە هەناسەیان تەنگ دەبێت و پشت و ئەژنۆیان ئازاری هەیە.

چارەسەر پێش ئەوەی درەنگ بێت!
دکتۆر سەرکەوت ڕەووف دەڵێت: پێش ئەوەی بیر لە نەشتەرگەرییەکی قورس بکەیتەوە، با ڕێگەیەکی بێئازار و سەلامەتت پێ بناسێنم بۆ ڕزگاری لەم کێشەیە. قەڵەوی تەنها گۆڕانی شێوەی دەرەوە نییە، بەڵکو بارگرانییەکی گەورەیە بۆ سەر ئەندامەکانی ژوورەوە.
تکایە فەرامۆشی مەکە ئەگەر ئەم نیشانانەت هەیە:
• هەناسەتەنگی لە کاتی کەمترین جووڵەدا.
• ئازاری بەردەوامی جومگەکان و پشت.
• نیشانە سەرەتاییەکانی چەوریی جگەر.
چارەسەری پێشنیارکراو: دانانی باڵۆنی گەدە بەبێ نەشتەرگەری، ئەگەر زوو بڕیاری لەسەر بدرێت، یارمەتیدەرێکی زۆر باش و سەلامەتە بۆ دابەزاندنی کێش و ڕێگری دەکات لە تێکچوونی یەکجارەکیی تەندروستیت.