عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا
رۆژی ئازادیی هۆڵەندا (Bevrijdingsdag) یەکێکە لە گرنگترین بۆنە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە، کە ساڵانە لە ٥ی ئایار بەرز ڕادەگیرێت.
لە ٥ی ئایاری ١٩٤٥، هۆڵەندا بە فەرمی لە دەستی نازییە داگیرکەرە ئەڵمانیەکان لە جەنگی جیهانیی دووەمدا ڕزگاری بوو.
ئەم ڕۆژە بیرەوەری کۆتاییهاتنی ٥ ساڵ داگیرکاری (١٩٤٠-١٩٤٥) و گەڕانەوەی ئازادی و سەربەخۆییە بۆ گەلی هۆڵەندا.
لەم ڕۆژەدا، سەرانسەری وڵات ئاهەنگ دەگێڕن، ئاڵا هەڵدەکەن و فیستیڤاڵی میوزیک و ئازادی بەڕێوە دەچێت.
یادکردنەوە (٤ی ئایار)، پێش ڕۆژی ئازادی، لە ٤ی ئایاردا یادکردنەوەی مردووان (Nationale Dodenherdenking) بەڕێوە دەچێت بۆ ڕێزلێنان لەو سەرباز و هاوڵاتییانەی لە جەنگدا گیانیان بەخت کردووە.
بۆ هۆڵەندییەکان، ٥ی ئایار تەنیا مێژوو نییە، بەڵکو وەبیرهێنانەوەی گرنگیی ئازادی، دیموکراسی و مافی مرۆڤە.
بەم بۆنەیەوە لە شاری هارلێم کۆنسێرتێکی هەرەگەورە بەڕێوە چوو؛ تیایدا سەرۆکی شارەوانی وتەی پێشکەش بەبۆنەی ئازادی ئەم ڕۆژە لە هەموو شار و شاروچەکانی وڵاتی هۆڵەندا ئاهەنگ دەگێرن. شاری هارلم، یەکێکە لە شارەکانی وڵاتی هۆڵەندا گەورەترین ئاهەنگ بەڕێوە چوو، گەورە هونەرمەندانی ئەم وڵاتە بەشداری ئەم ئاهەنگەیان کرد.
هونەرمەندی کورد کاروان حەمید حەلاق، یەکێ بوو لەو گۆرانیبێژە کوردانەی بانگهێشتی ئەو فیستڤاڵە کرابوو بە چەند گۆرانییەکی کوردی لەگەڵ گرووپێکی بەناوبانگی هۆڵەندی بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی هۆڵەندی چەند گۆرانییەکیان پێشکەش کرد. کە ئەمەش بووە هۆی سەرەنج ڕاکێشانی ئامادەبووان بۆ پێشکەش کرد بەرهەمەکان و تێکەڵبوونیان بە کولتوور و جلوبەرگی کوردی بەشداربووان لەگەڵ چەند هونەرمەندێکی دیکەی جیهاندا.
هونەرمەند کاروان حەمید حەلاق، کەسێکی چالاکە لە زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان بەشدارە، بە گۆرانی و میوزیکی کوردی هەردەم لە هەموو فیستیڤاڵەکان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدار دەبێت.

