لە پارێزگای کەرکووک حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و تەندروستی پارێزگاکەش رێکاری توند بەرامبەر سەربڕینی ئاژەڵ دەگرێتەبەر.
بەپێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی وەزارەتی تەندروستی کە لە 7/5/2026 دەرچووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی وردی تاقیگەیی (RT-PCR CCHF) بۆ نموونەی خوێنی هاووڵاتییەک بە ناوی (ش خ م)، ئەنجامەکەی بە “پۆزەتیڤ” گەڕاوەتەوە. وەزارەتەکە ڕێکاری پێویستی بۆ تەندروستی کەرکووک ناردووە تاوەکو بەپەلە چارەسەری پێویست بۆ تووشبووەکە و ڕێکاری خۆپارێزی بۆ ناوچەکە بگرنەبەر.
تای خوێنبەربوون یەکێکە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییە مەترسیدارەکان کە زۆربەی جار لە ڕێگەی ئاژەڵ یان گەنەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و ڕێژەی مردن تێیدا دەگاتە نزیکەی 40%. ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، ئەم نەخۆشییە لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق سەرهەڵدەداتەوە، هەر بۆیە لایەنە تەندروستییەکان هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان و ئاژەڵداران کە ڕێکاری خۆپارێزی توند و سەربڕینی ئاژەڵ لە ژێر چاودێری پزیشکی جێبەجێ

