رۆژنامەی ھەولێر

د. سالار عوسمان، سەردانی کەسایەتیی تێکۆشەر عارف تەیفور دەکات

د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، بە یاوەری ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش، سەردانی کەسایەتیی تێکۆشەر و ناسراوی کوردستان (عارف تەیفور)ی کرد.

سەردانەکە بە مەبەستی هەواڵپرسین بوو لە دۆخی تەندروستی و بەسەرکردنەوە و لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی ناوبراو.

جێگەی ئاماژەیە، (عارف تەیفور) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان و، یەکێکە لە تێکۆشەرە دێرینەکانی پارتیمان و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی کوردستان و خەباتی پێشمەرگایەتیدا هەبووە و چەندین پۆستی باڵای حزبی و حکومی لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هەبووە.