وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی دیدارێكی حزبی كه‌ناڵ 8 ده‌خاته‌ڕوو كه گوایه چه‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆگاكانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌ڵگیراون و ده‌ڵێت، سه‌رله‌به‌ری ئه‌م قسانه هه‌ڵبه‌ستراو و چه‌واشه‌كارییه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم هاتووه : لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵ 8، بێژەر و کادیرێکی حیزبی، گفتوگۆ لەبارەی چەکەکانی ئەمەریکا دەکەن و کادیرەکەش باس لەوە دەکات گوایە ئەو چەکانە دراون بە وەزارەتی ناوخۆ و لە کۆگایەکی وەزارەت لەهەولێر دانراون.
به هه‌موو لایه‌كی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئەم قسانە سەرلەبەری هەڵبەستراو و چەواشەکاریین و هیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستی.
دیارە ئەوانەی ئەو چەکانەیان بردووە، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ شاردنەوەی ڕاستی بابەتەکە و بە باسکردنی زیاتر و هەوڵدان بۆ بەلاڕێدا بردنی ڕای گشتی، چەواشەکاریی زیاتر بڵاو دەکەنەوە، بەڵام رۆژێک دێت لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکرێت.
بۆیە وەزارەتی ناوخۆ، وەکوو مافی خۆی، سکاڵای یاسایی لە سەر کەناڵەکە و میوانەکەی تۆمار دەکات و پێویستە لەبەردەم دادگا، بەڵگە بۆ ئەو چەواشەکارییانە پێشکەش بکەن، ئەگینا دەبێ باجی بڵاوکردنەوەی تۆمەتی هەڵبەستراو بدەن.

