رۆژنامەی ھەولێر

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ لیوا هه‌ورامان عوسمان

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (حه‌مدییه‌ محه‌مه‌د حامد) دایكی به‌ڕێزتانمان پێگەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی به‌ڕێزتان و خانەوادەتان ده‌كه‌م و خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم.

لە خودای گەورە داواكارین ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد ببێت و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
1ـی ئایاری 2026